زایەڵە - کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند؛ هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکور) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم مانگانە یەک ملیار دۆلار زیان لە عێراق دەدات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە، هیچ پێشنیازێک لەلایەن هەردوو حکومەت هەرێمی کوردستان و عێراقەوە نەخراوەتەڕوو.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کورستان لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت،"لە نیازی لێدوانە بێ بنەماکانی بەرپرسانی عێراق تێناگەین.
ئەپیکور لە شەش کۆمپانیای تایبەت بە نەوت لە هەرێمی کوردستان پێکهاتووە.
رۆژی 25ی ئازاری 2023، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق سکاڵایەکی دژی تورکیای لە دادگای ناوبژیوانیی پاریس بردەوە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرا.
کامەران کەریم