نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، هیچ پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق لەئارادا نییە.
ئیان مەکاری نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕە، رەتیکردەوە لە ئێستادا هیچ پلانێکیان هەبێت بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانیان لە عێراق، بۆیە سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ عێراق گوتی، مەبەست لەو گفتوگۆیانە گەڵاڵەکردنی چوارچێوەیەکی هەمیشەییە بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان عێراق و ئەمریکا.

نوێنەرەکەی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دووپاتیکردەوە، هەوڵی بەردەوام دەدەن عێراق بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان قایل بکەن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەردوولا لەسەر ئەوە کۆکن درێژە بە هەڵمەتەکانی بەگژداچوونەوەی داعش بکەن.