زایەڵە - محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لەبڕیاری بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم بە دیاریکردنی ڕۆژی ١٠ی حوزەیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی، ئێمە وەکو پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشیمان بۆ ئەم بڕیارە، ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەشداریکردن و سەرخستنی پرۆسەکە، چونکە ئەم بڕیارە سەرەتای هەنگاونانە بەرەو دەرچوون لەو قەیرانە سیاسی و کارگێڕییەی هەرێمی کوردستان تێیکەوتووە، ئومێد ئەکەم هەموو لایەنە سیاسییەکان بەوپەڕی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نشتمانییەوە هەوڵی دروستبەڕێوەچوون و سەرخستنی پرۆسەکە بدەن، تاوەکو خولی پەرلەمانی داهاتوو بکەینە شوێنگەی هەوڵە یاسایی و کارگێڕییەکانمان بۆ زیاتر بەهێزکردنەوەی هەرێمی کوردستان و گێڕانەوەی مافی هەموو چین و توێژەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
کامەران کەریم