زایەڵە - قەدەغەی ڕاوی ماسی دەست پێدەکاتەوە .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵانەو لەسەرەتای مانگی سێ دا کە وەرزی زیادبوون و دانانی گەرای ماسیە ، قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕادەگەیەنرێت ، بۆ ئەمساڵیش بە پێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە بەرواری ٢٠٢٤/٣/٥ قەدەغەی ڕاوی ماسی دەست پێدەکات کە ماوەی زیاتر لە ( ٣ ) مانگ دەخایەنێت و لەبەرواری ٢٠٢٤/٦/١٦ ڕاوکردنى ماسى بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە ، هەروەها جگە لەو بەروارەی دیاریکراوە ڕاوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بەبەکارهێنانی ژەهر و تەقەمەنی و تەزووی کارەبا .
داواکارین لە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە پێناو زیادبوونی سامانی ماسی خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەك .
کامەران کەریم