زایەڵە - جاسم عومه‌یری سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌ربه‌ست بۆ بنه‌جێكردنی موچه‌ دروستبكات، ئه‌وا فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌توانن خۆیان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ موچه‌كانیان بنه‌جێبكه‌ن.

دادوه‌ر جاسم عومه‌یری سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی ڕایگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی، سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ندكردوه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندبووانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ بانكه‌ حكومییه‌ فیدراڵییه‌كان بنه‌جێ بكه‌ن، دواتر پاره‌ی موچه‌ له‌ پشكی دیاریكراوی هه‌رێم كه‌ له‌ یاسای بودجه‌دا جێگیركراوه‌ ده‌بڕدرێت.

وتیشی، نابێت فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌ڕاست باشور مانگانه‌ له‌ واده‌ی خۆیدا موچه‌ وه‌ربگرن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم له‌ موچه‌ بێبه‌شبكرێت.

سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی ،ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌ربه‌ست بۆ بنه‌جێكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروستبكات، ئه‌وا فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری‌ بنه‌جێكردنی موچه‌كانیان.

کامەران کەریم