زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارینی مامناوه‌ند ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، پله‌كانی گه‌رماش رو له‌نزمبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاسمان به‌گشتی نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌مێك زیادبونی خێرایی با و ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فربارینی هه‌یه‌ له‌كاته‌كانی شه‌ودا، له‌سنوری باشوری پارێزگای كركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆزوخۆڵێكی كه‌می هه‌یه‌ له‌دوای نیوه‌ڕۆوه‌.  
ئاماژه‌ی به‌وه‌ه‌شكردوه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌  ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌ كاته‌كانی به‌یانی زودا بارانبارین له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت، له‌ سنوری پارێزگای دهۆك هه‌ندێك كات بارانبارین به‌لێزمه‌ ده‌بێت، له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌گشتی ئاستی دابارین مامناوه‌ند ده‌بێت، له‌كاتی بارانباریندا هه‌ندێك كات هه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و  له‌ زۆربه‌ی لوتكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان به‌فر بارینی ده‌بێت، له‌ ئێواره‌دا بارانبارین كاریگه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه‌.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی
  هه‌ولێر : 16
14  سلێمانی :
  دهۆك : 13   
 زاخۆ  : 14       
هه‌ڵه‌بجه‌ : 14
كه‌ركوك : 18
سۆران : 13
حاجی ئۆمه‌ران : 5
گه‌رمیان : 20