زایەڵە ـ بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەو بوارە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا هەوڵدراوە کارەبای ژمارەیەک قوتابخانە بکرێت بە سیستمی وزەی خۆر

ئالان حمە سعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:  لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ٦٠ قوتابخانە کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، کە ٣٣ قوتابخانەیان لە سەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە.

وتیشی:  وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە بۆ ئەوەی ٧٢ قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای بکرێتە ووزەی خۆر لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

وەزیری پەروەردە ئاشکرایشی کرد:  لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسیف لەئەمساڵدا( ٣٥ )قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای دەکرێتە  ووزەی خۆر.