زایەڵە - عوسمان گوڵپی مامۆستای ناڕازی لەلێدوانێکدا بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەبارەت بە دواین هەنگاوی مامۆستایانی ناڕازی ڕاپۆرتێکی پڕ زانیاری وردمان ئامادە کردوە بە زمانەکانی (ئینگلیزی و عربی و فرنسی و ئەڵمانی) تا بتوانین زۆرترین زانیاری سەبارەت بە دۆخی مامۆستایان موچەخۆران و خەباتە مەدەنیەکەمان و ئەو فشارە ئەمنی و ئیداریانەی هەبوون لەو ڕاپۆرتەدا بگەیەنینە وڵاتانی کاریگەر.
وتیشی، لەم ڕاپۆرتەدا بەوردی باس لە بایکۆت و ڕەوشی خوێندن و بەدەمەوە نەهاتنی حکومەت و گوێنەگرتن بۆ خەلکی مەدەنی و خۆپیشاندانە فراوانەکان و زۆر زانیاری وردتر.
هێمای بەوەشکرد، سەبارەت بە مووچەش هەموو ئەو پارانەی نەدارون بە هەر ناوێکەوەبن ئاماژەیان پێدراوە لەگەڵ وەستانی پلەبەرزکردنەوە و کاریگەریان لەسەر مووچە خۆران.
ئەوەشی خستەوو، ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە ئەوەیە کە دیبلۆماتکار و پەرلەمانتار و میدیای دنیای دەرەوە و وڵاتانی کاریگەر ئاگاداری تەواوی وردەکاری دۆخی هەرێمی کوردستانبن و ئەمەش کاریگەری گەورە جێدەهێڵێت لەسەر ئەو وەفدانەی بە ناوی حکومەتەوە دەچنە دەرەوەی هەرێم و کۆبونەوە دەکەن.
کامەران کەریم