زایەڵە - وەزارەتی کار و کارووباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ژن سوودمەند بوون لە پێدانی هاوکارییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق.

 لە رێورەسمێکدا هودا سەجاد یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بەردەوامن لە پێدانی هاوکارییەکاکی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق بەو ژنانەی کە بێ هاوسەرن یاخوود پێویستیان بەوە هەیە کە هاوکاریان بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بە پێی دواین ئامار ٥٨٣ هەزار و ٨٠٩ ژن لە سەرانسەری عێراقدا لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە هاوکارییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراقیان پێدەدرێت.

دەشڵێت،" لە ئێستادا لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکاندا لە هەوڵی ئەوەداین کە لە رێگەی خول و چەندین رێکارەوە، ئەو ژنانەی پێویستیان بە هاوکارییە بیانکەینە سەر کاری خۆیان و بەشداری بکەن لە گەشەپێدانی ئابووری عێراقدا".