زایەڵە -  مەسرور بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان بڵاوکردەوە و دەڵێت" پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی ئافره‌تان ده‌كه‌م".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکیدا بڵاویکردەوە" بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم، هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لە پێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست". 

ڕاشیگەیاندووە" لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانی رەگەزی دووپات دەکاتەوە".