زایەڵە - وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری پرسەی جەمیل نەوسودی کرد وسوپاسی ئه‌مه‌كداری خه‌ڵكی هەڵەبجە وهه‌ورامان و شارەزووری کرد.
بۆ كۆچی دوایی یه‌كێك له پایه ناوداره‌كانی سیاچه‌مانه و هونه‌ری دێرینی هه‌ورامان، هونه‌رمه‌ند، جه‌میل نه‌وسودی، له شارۆچكه‌ی خورماڵ كۆڕێكی ماته‌مینی به‌ڕێوه‌چوو، له‌و باره‌یه‌وه، وێڕای بەشداریکردن لەپرسەکەدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سنوورەکە كرد.
له كۆڕی پرسه‌كه‌دا، وێڕای به‌شداری مامۆستایانی ئایینی، هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران، خه‌ڵكی ناوچه جیاجیاكانی هه‌ورامان و هەڵەبجە و شارەزوور به‌شداریان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا، وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی بۆئه‌مه‌كداری خه‌ڵكی سنوورەکه بەگشتی و هه‌ورامان بەتایبەتی بۆ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته كردن.
جه‌میل نه‌وسودی، یه‌كێك بوو له سێ پایه به‌ناوبانگه‌كه‌ی هونه‌ری سیاچه‌مانه، له ماوه‌ی ژیانیدا هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی هه‌ورامان "عوسمان هه‌ورامی/ كێمنه‌یی و حه‌مه‌حسێن كێمنه‌یی" هونه‌ری چڕینی سیاچه‌مانه‌یان گه‌یاندووه‌ته ترۆپكی نه‌مری.
دوای كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند جه‌میل نه‌وسودی، له شار و شارۆچكه و ئاواییه‌كانی هه‌وراماناتدا چه‌ندین كۆڕی پرسه و ماته‌مینی ڕێكخراون.
ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، به مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری فراوان و به به‌شداری هونه‌رمه‌ندی ناودار "عوسمان هه‌ورامی" و دۆستان و كه‌سوكار و خه‌ڵكی هه‌ورامانات، به چڕینی سیاچه‌مانه و لاواندنه‌وه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
ژیاننامه‌ی جه‌میل نه‌وسودی
* جه‌میل ئه‌حمه‌د، ناسراو به جه‌میل نه‌وسوودی، ساڵی 1946 له گوندی نه‌وسوودی پایته‌ختی لهۆن له‌دایكبووه.
* له گونده‌كه‌ی خۆیاندا ژیانی منداڵی به‌سه‌ر بردووه و به هۆی ده‌نگخۆشییه‌كه‌یه‌وه هه‌ر له منداڵییه‌وه هۆگری سیاچه‌مانه و گۆرانی هه‌ورامی بووه.
* ساڵی 1966 له ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌وراماندا گۆرانی وتووه.
* ساڵی 1970 یه‌كه‌م كاسێتی خۆی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناودار عوسمان هه‌ورامی/ كێمنه‌یی تۆمار كردووه.
* له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی هه‌ورامان له‌وانه حه‌مه‌حسێن كێمنه‌یی و سه‌باح هه‌ورامی، چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی و سیاچه‌مانه‌ی تۆمار كردووه.
وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی هونه‌ری و خاوه‌ن ناوبانگێكی نیشتمانی، درێژه‌ی به كاری هونه‌ری داوه و خه‌باتی كردووه بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی گۆرانی هه‌ورامی و هونه‌ری به‌رزی سیاچه‌مانه.
* دوای 78 ساڵ ته‌مه‌ن، شه‌وی 3 /4ـی ئازاری 2024، به‌رامبه‌ر به 13ـی سیاوكام/ ڕه‌شه‌مێی 2723 کوردی، کۆچی دوایی کرد و به مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری فراوان ته‌رمی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
کامەران کەریم