زایەڵە - هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: بەگوێرەی نوێترین گۆڕانکاری کەشوهەوا و سەنتەرری کەشناسی ئەورووپی ECMWF لە نێوان 16/3/2024، بۆ20/3/2024، لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پەستان لە ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور و هاتنی بڕی شێی پێویست لە زەریای هیندییەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکەی بەهێز ڕوو لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە: شەپۆلەکە ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێگیربووە بە سنووری پارێزگای کەرکووکیشەوە، ئاماژەکان دەرخەری ئەوەن کە شەپۆلەکە زۆربەهێزە، پێشبینی بارانبارینی زۆرباش بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بێ جیاوازی، تەنانەت لە هەندێک ناوچه مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە بەهۆی زۆری بارانی بەلێزمەوە.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەڕۆژی سێشەممەوە بەرزە پەستانێک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە تاوەکوو ڕۆژی هەینی.

کامەران کەریم