زایەڵە - جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەزایەڵەی ووت، بۆ یەکەمجار ئەم مانگە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکات و رەوانەکردنی ئەم پارەیە وەکو پێشتر نییە بەناوی بودجە و قەرز بێت و بەڵکو تایبەتە بۆ مووچە و دواکەوتنیشی پەیوەندی بەوەوە هەبووە رۆژی پێنجشەممە لیستەکە رەوانە کراوە و چەند رۆژێکی پشوو بووە و وردبینی کردنیشی کاتی پێویستە.
لەبارەی چارەنوسی مووچەی مانگی 3 وتی، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی نەداوەتەوە نەتوانراوە هەنگاو بنرێت بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران و ئێمە پرسیارمان لە بانكە عێراقییەکان کردووە بۆچی دەست بەهەنگاوەكانیان نەكردووە بۆ دروستكردنی كارتی بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئەوان وەڵامیان بەوجۆرە بووە كە چاوەڕوانی داواكاری و هاوکاری حكومەتی هەرێم دەكەن تاوەكو لقەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە و دەست بەكارەكانیان بكەن.
کامەران کەریم