زایەڵە - لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی هونەریی ”حەوت رەنگە” لە رۆژانی رابردوودا لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە لە شاری سلێمانی، پێشانگەیەکی شێوەکاریی بۆ گروپی "کۆتری خەیاڵ" کرایەوە.
پێشانگەكە تایبەت بوو بە چەندین كاری هونەریی گروپی "کۆتری خەیاڵ" ی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
كۆتری خەیاڵ پێکهاتووە لە کۆمەڵێک هونەرمەند و شێوەکاری شاری سنە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانین بۆ نمایشێكی هونەریی.
گروپەكە پێكهاتووە لە هەشت هونەرمەندی ژن و یەک هونەرمەندی پیاو و بە ٦٤ تابلۆ و چوار پەیکەر لە بوارەكانی ” ژن ، سروشت، ئابستراكت ” بەشدارییان كردووە لەم كارە هاوبەشەدا و تا رۆژی 14ی ئازار پێشانگەكە لە گەلەری مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە لە شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت لە نمایش.
ڤینۆس تۆفیق