زایەڵە - پەروەردەی سەیدسادق ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ مامۆستا (سۆران محمد محمود) بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق بەهاوڕێیەتی بەڕێز مامۆستا (حمەخان خالد محمد) سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی و بەڕێز ( بیلال عمر حسن ) فەرمانبەری پلان و ئاماری ناو دیوانی پەروەردەکەمان، کاره‌کانی دانانی سیستمی سۆلار( کاره‌بای به‌رده‌وام به وزه‌ی خۆر)یان له‌قوتابخانەی کۆششی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌رکرده‌وه.
جێی خۆشحاڵییه بۆ یه‌که‌مجارە کاره‌بای قوتابخانه‌یه‌کی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سیدصادق له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه دابین دەکرێت و تێچووی پرۆژەکەش له‌لایه‌ن رێکخراوی نێودەوڵەتی (یونیسێف)ەوە دابین کراوە.
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌م رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا لە سنووری هەموو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی(٨) قوتابخانه ده‌گرێته‌وه، یه‌کێک لەو قوتابخانانە له سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەکەمانەو بڕیاره له داهاتوودا چه‌ند قوتابخانه‌یەکی تری سنورەکە بگرێته‌وه.
ئه‌مکاره‌ش یه‌کێکی تره له ده‌ستکه‌وته گرنگ و گه‌وره‌کان بۆ په‌روه‌رده‌که‌مان و سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی رێکخراوی نێودەوڵەتی یونیسێف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و پلاندانانی سلێمانی و پلاندانانی په‌روه‌رده‌که‌مان و ستافی کارکردنی پرۆژەکە دەکەین.
کامەران کەریم