زایەڵە - مەشقی هاوبەشی دەریایی پشتێنەی ئاسایشی دەریایی 2024 لە نێوان ئێران، روسیا و چین لە ئاوەکانی دەریای عومان دەستیپێکردووە.
لەم مانۆڕەدا یەکەکانی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکەکانی چین و روسیاش بەشداری دەکەن.
هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی عومان، ئازەربایجان، کازاخستان، پاکستان و باشووری ئەفریقا ئامادەن.
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە بەهێزکردنی ئاسایش و بناغەکانی لە ناوچەکەدایە بۆ فراوانکردنی هاوکارییە فرەلایەنەکان لە نێوان وڵاتانی بەشداربوو و نیشاندانی توانای ئەم وڵاتانە بۆ پاراستنی ئاشتی جیهانی و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دەریایی کە ئایندەیەکی هاوبەشی هەبێت.