زایەڵە - ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕێژه‌ی زەکات، سەرفیترە و فیدیەی بەڕۆژوونەبوونی بۆ موسڵمانان دیاری کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێک له‌‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (2500) ده‌بێت، هەروەها ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێک (2500 ) ده‌بێت.

بەپێی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت (ڕێژەی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ دوو ملیۆن و 100 هه‌زار دیناری عیراقی، واته‌: هه‌ر كه‌سێک ئەو بڕە پارەی هەبێت ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه‌، ئەرکە به‌ ڕێژه‌ی (%2.5) سه‌دا دوو و نیو ‌ بۆ هه‌ر یەک ملیۆن بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان.