زاەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، تیمی حکومی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بۆ ئەبێت بێ دەنگ بن لەئاست عینادی سەرۆکی حکومەت و ئەجندای پارتی لەناو حکومەت ،لەکاتێکدا مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی باجەکەی بدەن .
ئەوسەرکردەیەی گۆڕان وتیشی، بۆیە پێویستە هەڵوێستی جدیان هەیبێت لە ئاستی ژیان وگوزەرانی خەڵک و لانی کەم ئەگەرنەتوانن ڕێگری لە بڕیاری نادروستو دژ بەخەڵک بکەن لەسەر ئەساسی میزاجی تاکەکەس و تاک لایەنە پێویستە لەناو ئەو حکومەتە نەبن و بۆیان بەجێ بێڵن و چۆن بەتەنها بڕیار ئەدەن بەتەنهاش بەرگەی دەرەنجامەکەی بگرن ،هەرچەندە درەنگیشە .
کامەران کەریم