زایەڵە ـ سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕی یەك ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دەروازەی شار لە هەڵەبجە خەرجکرد.
نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە بەزایەڵەی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆك وەزیرانی عێراق ، بڕی یەك ملیار دیناری  بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دەروازەی شار، خەرجکرد.
قائیمقامی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە لەسەرداواکاریی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت.
کامەران کەریم