زایەڵە ـــ تیپەکانی باڵەی گەنجان و تازەلاوانی ئێران، ڕکابەرەکانی خۆیان بۆ پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا ناسی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باڵە، پێشبڕکێیەکانی باڵەی پاڵەوانی تەمەن خوار 20 ساڵی ئاسیا بەرواری 2 تا 9ی مانگەی خەرمانانی ساڵی داهاتوو بە میوانداری شاری سورابایای ئەندۆنێزیا بەڕێوەدەچێت.

ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنەکان دوێنی بە ئامادەبوونی شانریت بەرپرس و بەڕێوەبەری کونفیدراسیۆنی ئاسیا لە بنکەی ئەو کونفڕانسەدا و لە وڵاتی تایلەند بەڕێوەچوو و وڵاتە بەشداربووەکان بە شێوازی ئۆنلاین لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادەبوون.

16 تیپ بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکەن کە نێوی 4 تیپ پاش بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی ناوچەی ناوەندی، ئوقیانووسیە، ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەرووەکەون.

کۆڕبەندی قۆناخی سەرەتایی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانی ئاسیا بەم شێوازەیە.

کۆڕی A: ئەندونێزیا، عەرەبستان، نوێنەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و نوێنەری ناوچەی ئوقیانووسە.

کۆڕی B: ئێران، چین، چینی تایپە، قەتەر

کۆڕی C: هێند، بەنگلادیش، ژاپۆن و کوریای باشوور، 

کۆڕی D: کوریای باشوور، تایلەند، نوێنەری ناوچەی ناوەندی ئاسیا و نوێنەری ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

کەژاڵ حەمیدی