زایەڵە - كتێبی "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش ئه‌نفال كران" له نوسینی "گوڵاڵه گه‌رمیان" له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان چاپكرا و ئه‌مڕۆ هه‌ینی له هه‌ڵه‌بجه له مه‌راسیمێكدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا و ناسێندرا.
مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری وهونەری هەڵەبجە سازكرا و نووسه‌ر "مه‌سعوود بابایی" مه‌راسیمه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد و تێیدا نووسەری بواری جینۆساید "ئیبراهیم هەورامانی" کورتەیەکی لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد و مێژووی ئەنفال بەنمونە باسکرد.
پاشان خاتوو گوڵاڵە گه‌رمیان، کورتەیەکی لەسەر چۆنیەتی نوسینەوەی بەسەرهاتی ئەنفالەکانی هەڵەبجەی کرد و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
دوای ناساندنی كتێبه‌كه، "سه‌رخێڵ غه‌فار"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به نووسه‌ر كرد.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، کۆمەڵەی ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، نووسینگەی کۆمکاری زیندانە سیاسییەکان چەپکەگوڵی ڕێز‌و وەفایان پێشكه‌ش به نووسه‌ر كرد له پای هه‌وڵه‌كانی بۆ تۆماركردنی مێژووی ڕووداوه‌كان و ئاوڕدانه‌وه له‌و ڕابردووه تراژیدییه‌ی هه‌ڵه‌بجه.
کامەران کەریم