زایەڵە ـ نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەڵەبجەنە کارەساتە نە رووداو ،جینۆسایدی گەلێکی بێ دەوڵەتە. ٣٦ ساڵە هەڵەبجە لەچاوەڕوانی منداڵە ونبووەکانی دایە . رزگاربووانی کیمیاباران شەهیدی زیندوون . هەڵەبجە ناسنامەیە دروشمە پێکەوەژیانە.
وتیشی، کەی قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکرێتەوە.قەرەبووکردنەوەی هەڵەبجە ، ئەرکی حکومەتی عێراقە.٣٦ ساڵە بریندارانی چەکی کیمیایی لە چاوەڕوانی چارەسەردان.خواستەکانی هەڵەبجە،خزمەتگوزاری تەبایی ئاوەدانی . تاقانەکانی کیمیاباران ، تاقانەی هەموو کوردستانن. بە ئاشتی و پێکەوەژیان کوردستان پارێزراو و رۆحی شەهیدان ئاسودەدەبێت .
ڕونیشیکردەوە، کیمیاباران تەنها جەستەی بریندار نەکردین، رۆحیشمان بریندارە. بە ئەندازەی گەورەیی خەبات و قوربانیدانی هەڵەبجە، ئاوەدانی پێویستە . لەدڵی هەر کوردێکدا برینێک هەیە، لەبری ترپە هەڵەبجە لێدەدات.گەڕانەوەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە،زامنی ئارامی رۆحی هەڵەبجەییەکانە . بۆ ناسنامەی گەلی کورد تەنها بەسە بڵێین (هەڵەبجە … ئەنفال … شەنگال)پاش ٣٦ ساڵ لە شەهیدبوونی هەڵەبجە ، شەڕی مانەوەی گەلی کورد هێشتا بەردەوامە .مەرگەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، داوای یەکڕیزیمان لێدەکات
کامەران کەریم