زایەڵە - دارا سێکانیانی ڕایگەیاند:بەداخەوە لە دوای (٣٣) ساڵ لە ئەزموونی حوکمڕانی کوردی نەتوانرا وەک پێویست خزمەتی هەڵەبجە و دا نیشت وانەکەی بکرێت.
داراسێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئێستاش خەڵکی هەڵەبجە لەسایەی دەسەڵاتی کوردیدا بێبەشکراون لە سادەترین مافی ژیانیان تەنانەت مووچە و قووتی ژیانیان پێ ڕەوا نابینرێت، پێویستە لایەنەپەیوەندیدارەکان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆیان هەستن بەرامبەر بەو شارە زامدار و قەرەبووی زیان لێکەوتان هاووڵاتییانی ئەو شارە بکەنەوە، چونکە هەمووان قەرزداری هەڵەبجەن.
وتیشی، بە قوربانی بوونی هەڵەبجە دڕندەیی ڕژێمی دیکتاتۆری ئەو کاتەی عێراقی بە دونیا ناساند و سەرەتایەک بوو بۆ ڕووخان و لە ناو چوونی ڕژێمی دیکتاتۆر و خوێنڕێژی ئەو کاتەی عێراق بەرهەمی قوربانی هەڵەبجە بوو بووە مایەی ڕزگاری تەواوی گەلانی عێراق بۆ یە پێویستە هەمووان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەستن وەک پێویست خزمەتی شاری هەڵەبجە و دانیش توانەکەی و قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بکەنەوە کە ئەوە کەمترین وەفایە بەرامبەر بە خەڵکی شاری هەڵەبجەی خۆشەویست.
کامەران کەریم