زایەڵە ـ چۆمان عوسمان نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەساڵیادی کیمیابارانکردی هەڵەبجەدا، ئەوە زیاد دەکات ژمارەی ساڵەکان و ژمارەی بەڵینەکانی بەرپرسانە بەخەڵکی ئەوشارە، بۆ ئەمساڵ بەڵێنیشی تێدانەبوو.
ئاماژەی بەوەشدا: لەسەر ئاستی خزمەت گوزاری سەرەتای لەدوای زۆربەی شارەکانی دیکەوەیە، لەئاستی بریندارەکان، شەهیدەکان، تاقانەکان، منداڵەونبوەکان،لەهەرە پشتگوێ خراوترین کەیسەکانی ئەو حکومەتەن.
وتیشی: لەسەر ئاستی قەرەبوکردنەوە، حکومەتی عێراق و ئەوکۆمپانیاو وڵاتانەی دەستیان لەکیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا هەبوە، هیچ لایەنێکیان خۆی ناکات بەخاوەنی، بەڵکوو بازرگانی گەورە بەوکەیسانەشەوە دەکرێت.بەپێی تازەترین قسەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیان کیمیارانی هەڵەبجە، ئێستاش مارەیەک بۆمبی کیمیاوی لەژێر داروپەردو خانوەکانی هەڵەبجەدان و نەتەقیونەتەوە،کەواتە هەڵەبجە هێشتا لەژێر ڕەحمەتی بۆمبە نەتەقیوەکاندایە و کەسیش خۆیناکات بەخاوەنی ئەمشارە بەناو پارێزگایە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستانیش هەوڵی جدی دەدرێت بۆ بچوککردنەوەی ئەو یادە لەکاتێکدا هەروڵاتێکی دیکە خاوەنی کارەساتێکی وابوبایە دەسەڵاتەکانی ئەو وڵاتەی ملکەچ بەقەرەبوکردنەوە دەکر د و چاوی جیهانی دەخستە سەر چیرۆکە نەبیستراوەکان و کۆمەڵکوژیەکانی.
کامەران کەریم