زایەڵە - وەزارەتی بازارگانی عێراق ڕایگەیاند، دەستکرا بە دابەشکردنی دووەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ لەگەڵ ئەو چوار ماددەیەی کە بە هۆی ڕەمەزانەوە زیادکراوە.
 
بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، بەشەخۆراکەکە لە کەرکووک و نەینەوا و ناوچە دابڕێندراوەکان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستیپێکردووە.
 
وەزارەتی بازرگانی داوای لە هاووڵاتییان کرد سەردانی بریکارەکان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەیان کە پێکهاتووە لە شەکر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، نیسک، لەتکە نۆک و برنج لەگەڵ ئاردی سفر، نیشاستە، شەعریە و مەعکەرۆنە کە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە زیادکراوە.
 
کامەران کەریم