زایەڵە - سەمیر هەورامی وتەبێژی جێکری سەرۆکی حکومەت لەڕاگەیەنراوێکی نوسراودا کەوێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی زایەڵە کەوتووە دەڵێت، کەسێک بەناو وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لێدوانی داوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و مافی موچەخۆرانی کوردستانەوە، لەمبارەیەوە بە پێویستی دەزانین بەم دووخاڵە وەڵامی بدەینەوە:
یەکەم: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، کەسێکمان نەبووە ونییەکەوەک،وتەبێژ،هەڵوێستەکانی تەعبیری لە سیاسەت وبۆچونەکانی تیمی وەزاری یەکێتی بکات، بەڵکو ئەو کەسەی بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها تەعبیر لە خۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات بۆیە ئەوەی وتوویەتی هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە.
دووەم: لەبری لێدوان و قسەوتۆمەت،بەخشینەوە، واباشتر بوو بەهەموومانەوە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکان بدەین و مافی موچەخۆران دەستەبەر بکەین. هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان بەبێ متمانە و پشتگیری خەڵکی کوردستان و تەنها بە دروشم ناپارێزرێت.
کامەران کەریم