زایەڵە - ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لێدوانێکی پێشەوا هەورامانيم بە ناوی وتەبێژی حکومەت خوێندەوە، هيوادارم ئەو قسانە تەنيا بۆچوونی تايبەتی خۆی بن، نەک پارتی يان حکومەت، چونکە ئەگەر ئەو لێدوانە رەسمی و هی پارتی بێ نيشانەی قۆناغێکی مەترسيداری نوێیە و بۆنی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی لێ دێ.

ئەوبەرپرسەی یەکێتی وتیشی ، دووبارە هيوادارم ئەوە هەڵوێستی پارتی و سەرۆکی حکومەت نەبێ.

کامەران کەریم