زایەڵە - سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی، یەكێتیی نیشتمانیی تەئكید لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكاتەوە و هەرگیز لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نییە، بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

وتیشی،  ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمە.

رونیشیکردەوە،  یەكێتی رێز لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەگرێت، لەگەڵ سەروەریی یاسا و پەیڕەوكردنی خاڵ و بەند و بڕگەكانی دەستووری هەمیشەیی عیراقدایە، كە تاكە سەرچاوەو بنەما و مەرجەعی یاسایی رێكخستنی كاروباری وڵاتە.

ئەو قسانە سەعدی پیرە لە کاتێکدایە ئەنجومەنی وەزیران پێشتر رایگەیاند بە ڕەزامەندی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت بڕیاریانداوە مووچە دابەشکردن رابگرن تا بەغدا تەواو پارەکە بۆ مووچەی مانگی دوو رەوانە دەکات.

کامەران کەریم