زایەڵە - دوای وتەکانی شەوی رابردووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە باسی لەوەکرد چاوەڕێن بەغدا پارەی تەواو بنێرێت تا مووچە دابەش بکەن و کاتێکی دیاریکراوی بۆ دابەشکردنی مووچە ئاشکرا نەکرد ئەمڕۆ بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە،  بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانى ژمارەیەک خوێندنگا و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى سلێمانى بایکۆتى دەوام دەکەن، هەر ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، سەرجەم بانكە حكومییەكان، دادگای سلێمانی، کارتی نیشتمانی و ژمارەیەكی دیكەی بەڕێوەبەرایەتی بایکۆتى دەوام دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە کارمەندانى کەرتى تەندروستى لە نەخۆشخانەى شار و بەشێک لە مەڵبەندەکان بایکۆتى دەوامیان دەستپێکردووە و کارمەندانى نەخۆشخانەی گشتی کەلاریش لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بایکۆتى دەوامیان دەستپێکردووە.
کامەران کەریم