زایەڵە - سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەزایەڵەی ڕایگەیاند:هەرێم ڕۆژانە نەوت دەفڕۆشێت بەرمیلی بە 30 دۆلار، داهاتی 20 مەرز نەنێردراوە بۆ دیوانی چاودێری، ئەنجومەنی وەزیران کارێکی زۆر خراپی کردووە کە مووچەی مانگی دووی دابەش نەکرد و ئێستا ناتوانین داوای مووچەی مانگی سێ بکەین.
وتیشی، ڕۆژانە نەوت دەفرۆشن و بە دانپێدانانی وەزیری دارایی بەرمیلی دەدەن بە 30 دۆلارداهاتی 20 مەرزی هەرێمی کوردستان بە لیژنەی دیوانی چاودێری نەدراوە. تەنها لە وەزارەتی کارەبادا مانگانە دوو ملیار دینار لە لیستی مووچەدا زیادە.
ڕونیشیکردەوە، 67 هەزار ناو لە لیستی مووچەدا هەن گومانیان لەسەرە، چونکە ناوی دایکیان لە لیستەکەدا نییە و ناتوانرێ وردبینیان تێدا بکرێت. لە لیستی بایۆمەتری و بودجە و وەزارەتی داراییدا 23 هەزار جیاوازییان هەیە و لیستی خانەنشینانیش 12 هەزار جیاوازی هەیە.
کامەران کەریم