زایەڵە ـــ گەشتی ئەمجارەی گروپی شاخەوانی قەرەچوغ بۆسەر بەرزاییەکانی چیای سەفین ئەنجام درا.
دەستەی ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی قەرەچوغ: گروپەکەمان کە پێکهاتبووین لە 15ئەندام یەکەم گەشتمان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئەنجام دا، کە لە کەشێکی خۆش و ناوازە و پڕ لە چێژ سەرکەوتین بۆ سەر چیای سەفین جۆتەدار ، پاش فتارکردنەوە ونان خواردن و پشوێک لەسەر شاخ ، گەڕاینەوە خاڵی دەستپێک، سوپاس بۆ خودا بەسەلامەتی گەیشتینەوە شار .
بەشی ڕاگەیاندنی گروپ قەرەچوغ