زایەڵە ـ شەوی رابردوو فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.
دوابەدوای كۆبوونەوەكە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران راگەیەندراوێكی لەبارەی ناوەرۆكەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سودانی ئاماژەی بە پارەداركردنی هەرێم كردووە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەروەها چاودێری رێوشوێنەكانی نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات لەوەی پەیوەستە بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەپێناو بەردەوامیدان بە خەرجكردنی.
سودانی جەختیشیكردەوە ،لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێم لەبارەی دۆسیە هاوبەشەكان، بەجۆرێك چارەسەرەكان بەپێی ناوەرۆكی دەستوور بێت و، بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و داواكانیان لە پێشینەی ئامانجەكانەوە بێت، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.
کامەران کەریم