زایەڵە - یەكێتی مامۆستایان رایگەیاند، داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی شوبات و ئازار پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و بۆ مانگی داهاتووش لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە بۆ بەغدا بنێردرێت.
ئه‌نجومه‌نی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی نۆ مانگدا تەنها چوار مووچە دابەشکراوە، سەرەڕای مووچە پاشەکەوتککراوەکانی ساڵی ڕابردوو، کە گوزەران و ژیانی هاووڵاتییانی زۆر قورس کردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، داواده‌كه‌ین ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی شوبات و ئازار پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌روه‌ها مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران سه‌رپشك بكرێن له هه‌ڵبژاردنی بانكی فیدڕاڵی یان هه‌رێم بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ مانگی داهاتوو لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە بۆ حکومەتی عێراق بنێردرێت، هاوکات داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەین، بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن تا چیتر بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵ.
کامەران کەریم