زایەڵە - جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، وادەی كردنەوەی داواكاری بۆ قەرزی خانووبەرە نزیكبووەتەوە هاوڵاتییان دەتوانن تا 150 ملیۆن دینار سوودمەندبن.
عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێكیدا ئاماژە بەوە دەكات، خواستێكی كەم بۆ قەرز لە كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی و گەشتیاریی و كەرتەكانی دیكەدا هەیە، بەڵام خواستێكی زۆر لەسەر قەرزی كەرتی نیشتەجێبوون و خانووبەرە هەیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا لە پرۆسەی رێكخستن و پێداچوونەوەداین بە قەرزەكانی پێشووتردا و دوای تەواوبوونی ئەو كارە لە ماوەیەكی نزیكدا لینكێك بۆ داواكردنی قەرزی خانووبەرە بۆ هاوڵاتییان بەردەست دەبێت و زۆرترین بڕی قەرزیش دەگاتە 150 ملیۆن دینار.
دەشڵێت، زۆرێك لە هاوڵاتییان لەو دەستپێشخەرییە سوودمەنددەبن و خواست لەسەر ئەم جۆرە قەرزەش بەردەوامە لە زیادبووندایە.
کامەران کەریم