زایەڵە ـــ یەکەم ڕاهێنانەکان بۆ تەیارکرنی تیپی نیشتمانی دەمانچەی وڵاتی ئێران لە ساڵی 1403دا و بە بانگهێشت کردنی 9 وەرزشوانەوە دەستی پێکرد.
بە گوێرەی ڕاپورتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی تیرئەنازی، هەشتمین قوناخی ڕاهێنانی تەدارەکاتی ناردن بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024 و هەروەها یەکەمین قۆناخ لە ڕاهێنانەکان بە مەبەستی تەیارکردنی تیپی نیشتمانی دەمانچەی ئێران لە ساڵی 1403 بە بانگهێشتکردنی 9 وەرزشوان، بەرواری 5ی مانگی خاکەلێوە لە تاران دەستی پێکرد وئەو ڕاهێنانە تا 15ی ئەم مانگە و ناردن بۆ پێشبڕکێیە جیهانییەکان و هەروەها ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک درێژەی هەیە.
موحسن نەسری ئەسفەهانی ڕاهێنەری تیپی دەمانچەی وڵاتی ئێران، لە بەشی پیاواندا سەجادپوور حوسێنی، جەوادی فرووغی، وەحیدی گولخەندان، حسێن زەفەر جەعفەرزادە و ئەمیر جەواهری و لە بەشی خانمانیشدا، هانیە ڕوستەمیان، گوڵنووش سبقت ئێلاهی، زینەبی تووماری و لەعیا موحەمەدی بانگهێشت کردووە بۆ بەشداربوون لەو ڕاهێنانەدا.