زایەڵە - بەشێک لە وردەکاریی بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران؛

موچە: دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات و لیستی مانگی ئاداریش رەوانەی بەغداد کراوە

لێخۆشبون لە باج و قەرز ئەمانە دەگرێتەوە: خوێندنی پاراڵێل، باجی کۆمپانیاکان، سەرجەم باجەکانی دیکە، غەرامەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان بە رێژەی 100٪، لێخۆشبون لە قەرزی هاتوچۆ و ئاو و کارەبا بەرێژەی 20٪.

دابەشکردنی زەوی: زەوی دەدرێت بە مامۆستای دامەزراو، فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەست بەو مەرجەی پێشتر سودمەندنەبوبێتن، ریزبەندی بۆ وەرگرتنی زەوی بەپێی ساڵی خزمەت و قۆناغ بە قۆناغ دەبێت.

کامەران کەریم