زایەڵە ـ ئەحمەد مووسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، بە میدیای پارتی راگەیاند ،حکومەتی عێراق دەیەوێت سوود لە غازی کێڵگەی کۆرمۆر وەربگرێت، پشتیوان بە خودا لەگەڵ چوونە نێو وەرزی هاوین سوود لە گازی ئەم کێڵگەیە وەردەگیرێت، یاخود گازی ئەو کێڵگەیە دەکڕن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ناوچەی باکوور.
دەشڵێت ،کاری یەکەم ئەوەیە؛ ئەو غازە پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پڕبکاتەوە، ئەگەر غاز لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت و زیاد بێت، بێگومان وەزارەتی کارەبا سوورە لەسەر کڕینی ئەو گازە.
ڕاشیگەیاند، ئاراستەی حکومەت ئەوەیە؛ غازی کێڵگەی کۆرمۆر بکڕێت، بەو پێیەی کواڵێتیی غازەکە باشە و پێداویستی وێستگەکانی ناوچەی باکوور دابین دەکات.
کامەران کەریم