زایەڵە ـ نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و بەرپرسی مەکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەوەتەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەیە ووتنی ڕاستیەکان دڵخوازی زۆرینە نەبوە کەسی ڕاستگۆ بێزراو ناشیرین بوە. وتیشی: لەمسەردەمەی ئەمڕۆی سۆشیاڵ میدیاو میدیای ئازاد ئەوە هەرباس ناکرێت خەڵک زۆر نەک کەیفی بەدرۆ و دووڕوی دێت بگرە بە ئاشکرا ڕاستیەکانیش ئەبینێت خۆێ لێ گێل ئەکات و حەزی لێیە بخڵەتێنرێت وچەواشەی بکەیت حەزی لێیە بەدرۆ سەر مەستی کەیت حەزی خەڵکی بۆ بیستنی ئەوەی پێی خۆشە ، وای کردوە کەس زاتی ئەوەنەکات ڕاستیەکان بڵێت یان بەدڵی خەڵک بۆچونەکانی دابڕێژێت بۆئەوەی نەکەوێتەبەر هێرش و توڕەی فیسبوکەوانەکان .
ئەوبەرپرسەی گۆڕان ڕاشیگەیاند: کێشەکە لەوەدایە کەسی خاوەن فیکرو جدی و ڕاستگۆ ئەبێ بدەنگ بێت یان بەدژی بیرو بۆچونی خۆی و بەدڵی زۆرینە قسەبکات . کەمەش بێگومان خزمەت بەکۆمەڵگاو تاکیش ناکات و بەتەواوی سەرلێشیواوترو بەدبەخترمان دەکات.
کامەران کەریم