زایەڵە - وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق پلانی هەیە 36 بەنداوی نوێ لەپێناو گلدانەوەی ئاودروستبکات و یەکێک لەوانەش خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

عەلی رازی، بەرێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی بۆ بەنداوەکان و کۆگاکردن لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رایگەیاند، پلانی وەزارەت بریتییە لە پێشنیاریکردنی 36 جێگە کە بۆ دروستکردنی بەنداوی ئاو ئامادەکراون و لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان، یەکێک لەو بەنداوانە دراوە بە کۆمپانیایەکی حکومی بەمەبەستی دەستپێکردنی کارەکانی بۆ دروستکردنی.

عەلی رازی ئەوەشی ئاشکراکرد، دیزاین و پلانی دروستکردنی سێ بەنداو لە کەربەلا و نەینەوا و سەماوە تەواوکراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی پلاندانان بەمەبەستی جێبەجێکردنی.

لەبارەی گلدانەوەی ئاویشەوە باسی لەوەکرد، شەپۆلی رابردووی بارانبارین کاریگەری باشی هەبووە لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوەکان و راشیگەیاندووە، 10% ئاستی گلدانەوەی ئاوی زیادکردووە و بەنداوەکانی موسڵ و دوکان و دەربەندیخان و حەمرین لە ئاستێکی زۆر باشدان.

کامەران کەریم