زایەڵە ـ خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق لەلێدوانێكدا زانیاری نوێی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرد و رایگەیاند ،بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن و لێپرسراوانی حكومەتی عیراق دڵنیاییان داوە لەوەی هیچ گرفتێك لەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، حكومەتی عیراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەگەر پێش جەژن وردبینی لەلیستی مووچەخۆران كۆتایی هات بەغدا مووچەی مانگی سێ دەنێرێت.
کامەران کەریم