زایەڵە ـ دوابەدوای بە ئامانج گرتنی كونسولگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشقی سوریا كارتەكان ئاشكەراتر بوون و دەبێت بزانین جارێ بە ئامانج گرتنی هەر دامەزراوەیەك لە هەر قەبارەیەك كە بە دامەزراوەی دیپلۆماتیك تۆمار كرابێت بە پێی هەر یاسا و رێسایەكی نێودەولەتی تاوانە كەم تا زۆریش لە ئاستی بالای ولاتان ئیدانە كراوە و هەمووان كۆكن كە پێشهاتێكی مەترسیدارە .

جارێ پێم وایە ئەم كارەی ئیسرائیل بۆخۆی كاردانەیە لە بەرامبەر ئەو بەهێزیەی هەژموونی ئێرانی و هەست كردنی ئیسرائیل بەو مەترسیەی كە لە دوای ئەم بابەتانەی خوارەوە هاتووتەدی :
_ لە دوای زیاتر لە شەش مانگ لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكان لە غەززە هیچ ئامانجێكی ستراتیژی بۆ ئیسرائیل بەدەست نەهاتووە .
_ دوای ئەوەی ئیسرائیل چاوەروانی ئەوەی دەكرد ( حەوتی ئۆكتۆبەر ) پالپشتی و هاوسۆزیەكی نێودەولەتی بەدوای خۆیدا بێنێت بە پێچەوانەوە خەرێكە دووچاری پەراوێز خستن دەبێت ، جا چ لە رووی دیپلۆماتیكەوە و چ لە رووی پالپشتی لۆژێستیك و ئابووری و سەربازییەوە .
_ پەكخستنی بازرگانی لە دەریای سوور و باب ئەلمەندەب و یاری جوانی حوسیەكان كارتێكی هەرە بەهێز بوو بۆ تا ڕادەیەك گۆڕینی تێڕوانینی ئەریكی و بریتانی و ئەوروپیەكان بە گشتی لە بارەی ئایندەی مامەلە لە گەل دۆسیەی فەلەستین و لوبنان و یەمەن و لە هەمووان گرینگتر كۆماری ئیسلامی ئێران كە بە لەدایك بوونی ( حەوتی ئۆكتۆبەر ) هەمووانی شۆك كردووە .
_ لە لایەكی دیكەشەوە ژمارەی قوربانیەكان ئیسرائیل چ لە سیڤیل و چ لە سەربازی لە مێژووی پێكدادانەكانی حەماس و ئیسرائیل بێوێنەن .
_ جا دۆخی سیاسی نێوخۆیی ئیسرائیلیش تاریفێكی نیە و بە هیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی كابینەكەی نێتانیاهو ڕاستەكان نیە .
ئێنجا ڕای من سەبارەت بە تۆلە كردنەوەی ئێران كە زۆر پرسیارم لێئەكرێت . من پێم وایە لەم خالانە دەرناچێت :
_ بە ئامانج گرتنی دامەزراوە و بنكە سەربازییەكان لە ناو خودی ئیسرائیل
_ بە ئامانج گرتنی نوێنەرایەتی ئیسرائیل لە دەرەوەی ولات كە ئەمەش دەسپێكێكی قۆناغێكی توند وتیژترە و بە ڕای من دوورە لە ( دان بەخۆداگرتنی ستراتیژی ) كە ئێران پەیڕەوی دەكات .
_ توندتر كردنی فشارەكان لە باب ئەلمەندەب و دەریای سوور لە سەر بازرگانی ئیسرائیل و ئەمریكی و بریتانیەكان بە تایبەت ئیسرائیل لە بەر ئەوەی ئەمریكاو بریتانیا لە بریاری ئەم دواییەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەرژەوەندی بەرەی بەرگری بریاریان داوە و پێدەچێت ئەنجامی گفتگۆ نهێنیەكانی نێوان ئێڕان و ئەمریكا بێت كە لە عومان بەڕیوەچوو .