زایەڵە ـــ موندیالی چارواسواری شاری دوبی ئەوساڵ زۆر فاخیرانەتر لە هەموو ساڵێک خەریکە بەڕێوەدەچێت.
پێشبڕکێیەکانی چارواسواری بە خەڵاتی 30.5 ملیۆن دۆلارەوە بەردەوام گەورەترین خەڵاتی جیهانی هەیە.
ئەو پێشبڕکێیانە بەرواری 30ی مارس و لە چوارچێوەی 9 کێبەرکێدا و بە بەشداری 14 وڵاتی جیاواز بەڕێوەچوو و لە زیاتر لە 150 وڵاتی دیکەدا بەشێوازی بەرنامەی زیندووە بڵاو دەبێتەو.
خاڵی سەرنجڕاکێشی ئەو ڕێوڕەسمە، ئەوەیە کە بڕیار وایە لە ڕێوڕەسمی کۆتایهاتنیدا ڕیکۆردی جیهانی گینس تۆمار بکات و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمە بڕیاری ڕێخستنی نومایشێکی 33 خولەکی بە 4000 درۆنی تایبەتیان داوە تا کوو پەیکەری سێ ڕەهەندی لە ئاسمانەوە چێ بکەن.
بەپێی وتەی بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمە، بینەران و بەشدار بووانی ئەو پێشبڕکێیانە شتێکی سەیر و سەمەر و بێوێنە دەبینن.
کەژاڵ حەمیدی