زایەڵە ـ کۆنگرەی ھەشتەمی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی کۆتاییھات.
لە کۆنگرەکەدا محەمەد حاجی مەحمود بە سەرۆک حزبەکە ھەڵبژاردەوە.
ھاوکات پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ٥٠ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ١٠ ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتیشی ھەڵبژارد.
محەمەد حاجی مەحمود لە کۆنگرەی حزبەکەیدا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، کۆنگرەی ئەمجارە لە ھەلومەرجێکی ھەستیار و چارەنووسسازدا بەڕێوەدەچێت، بۆیە کۆنگرەکە گرنگی خۆی ھەیە.
وتیشی، کۆنگرەی ٧ی حزبەکەی، دوو ساڵ بەر لەئێستا بەڕێوەچووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی کەسانێکی گێرەشێوێن حزبیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارھێنا دوورخراونەتەوە و بۆ چاکسازی و رێکخستنەوەی کارەکان و بنەبڕکردنی گەندەڵیەکانیش کۆنگرەی ھەشت رێکخراوە.
کامەران کەریم