زایەڵە – ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕۆژی قودسی ئەمساڵ، دەبێتە هاوارێکی نێودەوڵەتی دژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی.
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (چوارشەممە 3 ی نیسان ی 2024) لە وتارێکدا رژێمی زایۆنی لە ئۆپراسیۆنی زریانی ئەقسا و هێرش کردنەوە سەر غەززە بە دۆڕاو و شکست خواردوو وەسفکرد.
ناوبراو سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی قودس ڕایگەیاند؛ ڕۆژی قودسی ئەمساڵ بە یارمەتی خودای گەورە بە درەوشانەوەی گەلی ئێران و ئامادەبوونی گەلانی موسڵمان و ئازادیخواز، دەبێتە هاوارێکی نێودەوڵەتی دژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی.
هۆشدرایی ئەوەشی دا کە نابێت ڕێگە بدرێت پرسی غەززە لە بابەتی لەپێشینەی ڕای گشتی جیهانی بێتە دەرەوە.
ڕێبەری باڵای ئێران، تاوانەکانی هۆڤانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وەک کۆمەڵکوژی، پاکتاوی نەتەوەیی و هێرشی سەر ژنان، منداڵان، نەخۆشەکان و نەخۆشخانەکانی لە مێژوودا بە کەم وێنە ناو برد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەش دا کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر و بەرەو لەناوچوونی کۆتایی هەنگاو دەنێت.