زایەڵە ـ نەرمین مەعروف ڕایگەیاند: هەردوو دوو بانکی گەورەی حکومی فیدڕاڵی ڕەشید و ڕافیدەین دێنە سلێمانی و بە مەبەستی دابەش کردنی ڕاستەوخۆی مووچە لقەکانیان دەکەنەوە
دکتۆر نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەلەمانی عێراق بەزایەڵەی راگەیاند،نووسراوێک ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کراوە و ئەویش هەردوو بانکەکەی راسپاردووە بۆ جێبەجێ کردنیان .
وتیشی، هەفتەی رابردوو بانکی رەشید سەردانی سلێمانییان کرد و شوێنیان بۆ خۆیان دیاری کرد و بەهەمان شێوە رافدەینیش ماوەیەک پێش ئێستا هاتن بۆ دیاری کردنی شوێن.
ئەوەش لە کاتێک دایە،بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵت دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق لە رێگەی هەژماری بانکییەوە راستەوخۆ لە بانکە فیدڕاڵییەکانی وەک (رەشید،رافیدەین) مووچەکانیان وەربگرن.
کامەران کەریم