زایەڵە - کامیل محمود نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌روانگه‌ی ئایین خۆیەوە شوێن بۆ ئایین دیاری بكه‌ین ئایین خۆی پێمان ده‌ڵێت،ئایینی ئێمه په‌یوه‌سته به‌دنیامانه‌وه، دنیاشمان په‌یوه‌سته به‌ئاخیره‌تمانه‌وه.. هه‌ر تێگه‌یشتنێكی ئایینی دنیا به‌ره‌و باش و باشتر نه‌گۆڕێ ناتوانێت ئاخیره‌تێكی باشتریش ده‌سته‌به‌ر بكات چونكه هه‌ر دنیایه بینای ئاخیره‌تمانی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ:(وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا)..كهف49..
هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له‌كۆمه‌ڵگه‌دا روو بدات ده‌بێت له‌ناخ و نه‌فسی تاكه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكات هه‌ربۆیه قورئانیش ده‌فه‌رموێت(ان الله لایغیر مابقوم حتی یغیروا مابأنفسهم).
دین راگری هاوسه‌نگی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه له‌رێگای ئه‌و سیستمه قیه‌میی و پێوه‌ره ویژدانیانه‌ی كه‌واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی پێ داده‌مه‌زرێ..
دین وا له‌مرۆڤ ده‌كات به‌شێك له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به‌شێك له‌ئازادییه‌كانی، به‌شێك له‌مادیاته‌كانی و پێویستییه‌كانی ببه‌خشێته كۆمه‌ڵگه‌و تاكه‌كانی تر، ئه‌و سیستمه قیه‌مییه بنه‌ماكه‌ی عیباده‌ت و خواپه‌رستییه كه ئه‌و هه‌موو به‌خشینانه‌ی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه: قورئانیش ده‌فه‌رموێت ده‌رباره‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ(فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ. عَنْ الْمُجْرِمِينَ. مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ. قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ. وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ. وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ. وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ. حَتَّى أَتَانَا الْيَقِينُ) لێره‌دا نوێژ‌و به‌خشین و هاریكاری هه‌ژاران پێكه‌وه په‌یوه‌ستن.
وتیی، ئه‌م سیستمه قیه‌مییه ویژدانییه له‌ناو سیستمی مادیكه‌ری و سیكۆلاردا وجودی نییه.
ئیسلام دینی له‌په‌رستگاكان هێنایه ده‌ره‌وه بۆ بۆ ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه و هه‌موو شوێنێك و گشت كایه‌یه‌كی ژیانی بارگاوی كرد به‌ئایین و ئایینداری، هه‌موو ئاینه‌كانی پێش ئیسلام نوێژ‌و په‌رستش ته‌نها له‌ناو په‌رستگاكاندابوو، به‌ڵام نوێژوعیباده‌ته‌كانی ئیسلام له‌مزگه‌وتدا حه‌سر نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌موو جێگایه‌ك بۆ ئه‌دای نوێژ‌و عیباده‌ت بوویه مزگه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ی مزگه‌وت وه‌ك په‌رستگاو جێگایه‌كی تایبه‌تی عیباده‌ت پێگه‌و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی له‌ده‌ست بدات.
کامەران کەریم