زایەڵە ـ بە هۆی هەورە بروسکەوە پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا .
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسان، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی بەرکەوتنی بە تەزووی هەورە بروسکەوە، پێشمەرگەیەکی فەوجی 2یی لیوای 15ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی عەبدولغەفورکەوشو محەمەد، لەکاتی ئەرکی سەربازی لە گوندی جاستان لە میحوەری شەشی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا.
کامەران کەریم