زایەڵە ـ شەوی رابردوو بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لەسەر رێگای دووکان – کۆیە، شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستدا و سوتەمەنیەکی زۆری بارهەڵگرەکە لەرێگەی ئاوەڕۆوە تێکەڵ بە ئاوی زێی دووکان بوو.
رووداوەکە نزیک کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لە پێچەکانی کلکە سماق روویداوە، دوای دووکاتژمێر مانەوەی لەژێر بارھەڵگرەکەدا تەرمی شۆفێری بارھەڵگرەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشەوە دەرھێندرا.
کامەران کەریم