زایەڵە ـ چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژی یەکشەمە دەست بە تۆمارکردنی ناوی کارمەندانی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت بۆ سیستەمی نیشتیمانی تەوتینی عێراق.
د. سەنگەر سەیدقادر چاودێری سیاسی باسی لەوە کردووە، تا ئێستا کارمەندانی دەستەی سەرۆکایەتیەکان و وەزارەتی کشوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە و دەستەی ژینگە و تەندروستی و مین لە سیستەمەکەدا تۆمار کراون.
ڕاشیگەیاندووە، تەواوی مووچە و پلەبەرزکردنەوە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران هاوتای عێراق دەکرێت لە سیستمی بەئەلیکترۆنی مووچەی فەرمانبەراندا.
هەروەها دەڵێت ،کێشەی هەرەگەورە لە لیستی خانەنشیناندایە چونکە دەیان هەزار خانەنشینی بندیوار لە لیستەکەدایە و ئەمەش وای لێ دەکات بکەوێتە کۆتا قۆناغ.
ئەو چاودێرە سیاسییە باسی لەوەش کردووە، ئەگەر پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە جێبەجێ بکرێت، دامەزراندن دەست پێدەکاتەوە بەپێی ڕێژەی دانیشتوان و پێداویستی دامودەزگا حکومییەکان.
کامەران کەریم