زایەڵە - سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا جێبه‌جێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند و ورده‌كاریه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.
سوپای پاسداران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كاردانه‌وه‌ی تاوانه‌ زۆره‌كانی رژێمی زایۆنی، له‌وانه‌ هێرش بۆ سه‌ر به‌شی كونسوڵگه‌ری باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق و شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان و ڕاوێژكارانی ئێران، هێزه‌كانی ئێران له‌ چوارچێوه‌ی سزادانی ڕژێمی تاوانكاری زایۆنیستی ئۆپه‌راسیۆنی "به‌ڵێنی راستگۆ" به‌ هێمای پیرۆزی "ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا" ی ده‌ستپێكرد به‌ ده‌یان موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ورده‌كاری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ كه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌ركانی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و به‌ پشتیوانی پیاوه‌ به‌ په‌رۆشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشتیوانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌مزوانه‌ سه‌رنجی گه‌لی قاره‌مانی ئێران و گه‌لانی ئازادی جیهان ڕاده‌كێشن.
شه‌ممه‌شەو، ئێران به‌ ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد، دوای هۆشدارییه‌كان له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی ئێران له‌ هه‌فته‌ی ڕابردو له‌ كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق.